حەسەن ڕەستگاری لە ژوری تاکە کەسیەدا لە سەرخۆ چوە(کۆما)

حەسەن ڕەستگاری مەجد لە سی و یەکەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا جگە لەوەی لە سەر خۆ چوە واتا کەوتۆتە” کۆما”وە هێشتاش لە ژوری تاکەکەسیدایە .

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زیندانی سیاسی کورد حەسەن ڕەستگاری مەجد لە ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا بەو سزایەی دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەریدا سەپاندویانە “لە ڕۆژی ۱۳ی سەرماوەزی مانگی ڕابردوەوە ” دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن کە ئەمڕۆ لە سەرەخۆ چوە و کەوتۆتە” کۆما”وە.

ناوبراو لە نامەێیکدا نوسیویەتی کە بەرپرسایەتی مەرگ و ژیانی  لە ئەستۆی بەرپرسی زیندان ورمێ و سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە،کە دەقی ئەم نامەیەشی هەناردەی کونسولی وڵاتی تورکییە لە باژێڕی ورمێ کردوە .هەر لەدای ئەوە لە ڕۆژی ۱٥ی سەرماوەزدا کەدوو ڕۆژ بوو دەستی دابویە مانگرتن بەرپرسانی زیندان هەناردە ژوری تاکە کەسییان کردوە.

ماوەێیک پێش بەرپرسانی زیندانی ورمێ چاوپێکەوتنێکیان لە گەڵ ڕەستگاری کردوە و پێیان گوتوە ئەو سێ دۆسییەی کە لە زینداندا بۆت ساز کراوە دەتوانین کارێکی پێبکەین بەڵام بۆ سزا گشتییەکەت هیچمان پێناکرێ و بەڵێنیان پێدابوو بەدوواداچوون بۆ دۆسییەکەی بکرێت بەڵام بەۆ مەرجەی دەست لە مانگرتنەکەی بکێشێتەوە .

بەڵام حەسەن ڕەستگاری زۆر بوێرانە گوتویەتی تا ئامانجەکەم نەپێکم درێژە بەمانگرتنەکەم دەدەم.

حەسەن ڕەستگاری مەجد بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێوە پازدە ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە کە لە دادگای پێداچونەوەدا ئەو سزایە ئەرێنی کرا . لە دۆسییەێکی تردا کە بە تۆمەتی پێناسەی چرووک (جعل)و بەتۆمەتی تێپەڕکردنی نایاسایی سنوور و بە تۆمەتی مانەوە لەئێراندا بە بێ مۆڵەت ، بە سێ ساڵ زیندان سزا دراوە .ناوبراو ئەو تاوانانەی وەئەستۆ نەگرتوە و ئەو دادگاییانەش بە نادادپەروەرانە دەزانێ .

حەسەن ڕەستگاری مەجد سێ دۆسییەی تریشی کە هەر لەناو بەندیخانەدا بۆ ساز کراوە، ۱ــ پڕۆپاگەندا دژی کۆماری ئیسلامی. ۲ــ گێرە شێوێنی لە زینداندا. ۳ــ دادبەری تایبەت.کە لە خەرمانانی ساڵی ۹٥دا بە تۆمەتی پڕۆپاگەندا دژی نیزام یەک ساڵی تر سزای بەسەردا سەپاوە .

ئێستاکە ڕەستگاری مەجد دوو دۆسییەی تری بە تۆمەتی گێرەشێوێنی لە زیندان و دادبەری تایبەتی (شاکی خصوصی)  بۆ کراوەتەوە.

ئەم زیندانە سیاسییە چەند جاران لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە یان بە هاندانی ئەوان لە لایەن زیندانیە ئاساییەکانەوە دراوەتە بەر بێڕێزی پێکردن و لێدان و جنێودان و لە ساڵی ۱۳۹۳وە تاکو ئێستا لە ژوری تاکە کەسیدا ڕاگیراوە.

حەسەن ڕەستگاری مەجد ٤۳ ساڵان ل هاووڵاتیانی باکوری کوردستانە کە لە ٥ی خەزەڵوەری ۱۳۹۳ وە لە شاری ورمێ دەستبەسەرکراوە،  کەمایەسی دڵ و هەناسەدانی هەیە و تاوەکو ئێستا چارەسەری پزشکی پێویستی بۆ نەکراوە و لە لایەن پزشکی بێهداری زیندانەوە بە دوور لە یاساپزشکییەکانی جیهانی بێڕزی پێکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: