شارۆمەندێکی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکان کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی هەینی ۱۰ی بەفرانباری ئەمساڵ کاتژمێر ۲۳ هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە هێرشیان کردە سەر ماڵی سەباح باسامی و دەستبەسەریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتەکە و ئەو بەڵگانەی کە لە لایەن هەواڵنێری فرات ئاماژەیان پێکراوە ، رۆژی هەینی ۱۰ی بەفرانبار کاتژمێر ۲۳ بە هێرش کردنە سەر ماڵی سەباح باسامی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، ئەم شارۆمەندە کوردە دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار ڕەوانە کراوە. و ماڵی ناوبراو دەپشکنن و هەندێک لە پڕتوکگەل و لەپ‌تاپی ناوبراو زەوت دەکەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لە کاتی دەستبەسەر کردنی سەباح باسامی بڕیاری دادگایان بۆ دەستبەسەرکردنی ناوبراو پیشان نەداوە و بە بێ ڕوونکردنەوە بۆ کەسانی نێزیک لە سەباح بە زۆر دەستبەسەر و لە گەڵ خۆیان دەیبەن .

یەک لە نێزیکانی ناوبراو کوتی کە بنەماڵەی سەباح بە خێرای دووای دەستبەسەری سەردانی شوێنە پەیوەندیدارەکان کۆماری ئسلامیان لە شاری سنە کرد بەڵام تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتگەلی ناوبراو دیار نیە.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە ، ناوبراو چەند مانگ پێش بە بارمتەی ۷۰ ملوین تمەنی ئازاد کرابو و چەند جارێک بانگهێشتی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە کرابو .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان