چاووپێکەوتنی لە گەڵ زانیار و لۆقمان مۆرادی قەدەغە کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان  ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانبار بنەماڵەی زانیار و لۆقمان مۆرادی بۆ چاووپێکەوتنی لە گەڵ ئەم دوو بەندکراوە سیاسیە سەردانی دادستانی تاران‌-یان کرد و لە لایەن نوێنەری دادستانەوە “حاجی مۆرادی” پێیان کوترا ؛ کە ئەو دوو بەندکراوە مافی چاووپێکەوتنیان (ملاقات) نیە .

زانیار و لۆقمان بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ یەک لە پارتە کوردیەکان دەستبەسەر کران و پاشان لە لێپرسینەودا بە کوشتن (ترۆر) کوڕی زانایی ئایینی(امام جماعت) شاری مەریوان تۆمەتبار کران . ئەم فایلە (پروندە)  دوو بەش هەیە ؛ یەک ،‌تۆمەتی مۆحاربە (شەڕ کردن لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ) لە ڕگای پەیوەندی لە گەڵ پارتێکی کوردی دا کە لە دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوەچو.

و بەش دوویەمی لایەنی(کیفری) تۆمەتی ئەم دوو بەندکراوەیە کە بڕیار بوو لە مەڕ کوشتنی (ترۆری) کوڕی زانای ئایینی شاری مەریوان کەباوکی کوژراوەکەیە لە دادگای بڕیار لە سەری بدریت ، بەڵام لە کۆتاییدا دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بە خێرایی بڕیاری سێدارەی دەرکرد ، بەڵام دادگای کەیفری(کیفری) بڕیاری دەر نەکرد.

پاش بڕیاری سزای ئێعدام لە دادگای شۆڕشی لە ساڵی ۱۳۸۹، فایلی (پەروەندە) بۆ لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتی ترۆر ڕەوانەی دادگای کەیفەری پارێزگای تاران کرا ، پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۳ لە لقی ۷۳ دادگای کەیفەری پارێزگای تاران بەڕێوەچوو، کە سێ کەس لە دادگا ئامادە بوون و سۆزیاندا کە زانیار و لۆقمان مۆرادی تاوانباری کوشتنی کوڕی زانای ئایینی مەریوان نین، مەخابن دادوەر بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست پەروەندەکەی ڕەوانەی دادگای لێپرسینەوەی مەریوان کرد بە مەبەستی لێکۆڵنەوەی زیاتر و ڕوون بوونەوەی ئەم پەروەندە ، بەڵام بە بێ هیچ گۆڕانکاریەک لە فایلەکەدا دیسان ڕەوانەی دادگای تاران کرا و هەنوکە ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی دادگای نادیارە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگا لە مەڕ دۆخی یاسای ئەم دوو بەندکراوە سیاسیە ، بە هۆی نەبوونی بەڵگە بۆ سەلماندنی تۆمەتی ساختە لە دژ ئەم دوو بەندکراوە ، سەرەڕای ئەوە کە پەروەندەی ئەم دوو بەندکراوە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەدا کراوە ، شمانە دەکرێت کە قەدەغە کردنی چاووپێکەوتن لە گەڵ ئەم دوو بەندکراوە لە چوار چێوەی درێژەی گوشار و زیندانی نایاسایی ئەم دوو بەندکراوە سیاسیەدا بێت.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە دڕێژەی زیندان ئەم دوو بەندکراوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا زۆر یەک لە ناوەندگەلی نێونەتەوەیی و کەسایەتیە ناودارەکان ، زۆر جار داخوازی ئازاد کردنی و لابردنی سزای ئێعدام لە سەر ئەم دوو زیندانیە بوون . زانیار و لۆقمان مرادی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۸۸ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەت لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران ، و بۆ ماوەی ٤ساڵ مافی چاووپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەیان لێ زەوت کرا .لە ساڵی ۱۳۹۲ تا ئێستا بنەماڵەکانیان سەرەڕای هەمو هەوڵێک تەنها چەند جار توانیویانە چاوویان بە کوڕەکانیان بکەوێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان