فەرزاد پوورمورادی لەدادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران دادگایی کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان فەرزاد پوورمورادی ڕۆژنامەوان وچالاکی سیاسی چەڵکی کرماشان لەلقی سێی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوشارە محاکمە کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەڕۆژی سێشەممۆ ۷ی بەفرانباری ۱۳۹۵ی هەتاوی فەرزاد پوورمورادی بەتۆمەتی هەوڵدان بەتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی وچالاکیگەلی پڕوپاگەندەیی دژبە دەسەڵات محاکمەکرا.

ئەم چالاکە سیاسییە لەگەڵ پارێزەری بەرگریکاری خۆی شەهاب تەجەری بەرگرییەکانی خۆی خستەڕوو.

پوورمورادی لە ۱۳ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەکرماشان دەسبەسەرکرا وپاش تێپەڕکردنی ٤۸ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی بە بارمتەی ۹۰ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازادکرا.

جێگەی بیرهانینە کەپازدەی سەرماوەز ناۆبراو لەلقی ۱۰۳ی سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان بەتۆمەتگەلی وەکوو بڵاوکردنەوە وگەشەی درۆ وناڕاستییەکان بەئامانجی شڵەژاندنی بیروڕای گشتی وتۆمەت وسوکایەتی دژبە بەرپرسانی باڵای دەسەڵات مەحاکمەکراوە.

پوورمورادی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی هەواڵی کوماشان پۆست وبەڕێوەبەری کەناڵی تێلگەرامی “کلاغ نیووز”لە کرماشانە.هەروەها ناوبراو لەساڵی ۹۲بەرپرسی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ناوەندی هەڵبژاردنی حەسەن ڕۆحانی بووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان