ک.م.م.ک:
بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی حەبیب عزەتی و محەممەد ئەمین سەفاری لە زیندانە حکومییەکانی شاری سنە و بۆکان جێبەجێ کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەرکرابوون و لەلایەن سیستەمی دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە کە لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە لە بێدەنگییەکی تەواو سانسۆری میدیا ناوخۆیی و حکومییەکانی ئێرانەوە ڕووی داوە.
E.Sh


