دیواندەرە و سنە؛ دەسبەسەری لانیکەم سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە درێژەی دەسبەسەرییە بەربڵاوەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان، لە ماوەی ئەم حەوتوویەدا کاوە عەبدی هاوڵاتی خەڵکی دیواندەرە، بێهنام نووری دانیشتووی گوندی قوولیان سەربە شاری سنە و فوئاد مرادی خەڵکی سنە بوبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

پاش تێپەڕینە چەندد ڕۆژ لە دەسبەسەری ئەم کەسانە تائێستە زانیارییەکی ورد لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانە پەیوەستی ئەوان کراون بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *