دەسبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، فەرشید مەنسووری هاوڵاتی ٣٧ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک، دانیشتووی گەڕەکی عەباساوای شاری سنە، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەپێی کوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، بنەماڵەی مەنسووری پاش دەسبەسەری ناوبراو، نەیانتوانیوە هیچ چەشنە زانیارییەک لەسەر دۆخ یان شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو وەچنگ بخەن. ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنەیش تا ئێستە خۆی لە دانی هەر چەشنە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری یان ئەو تۆمەتانەی خستوویانەتە پاڵی بێبەری کردووە.

دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە لە کاتێکدایە کە لە چەندد مانگی دوایی، ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە هەڵکشانی بانگهێشت و دەسبەسەری چالاکانی مەدەنی و هاوڵاتیانی کورد لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *