دەسبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی لوقمان ساڵحیزادە و عەلی حسەینی، خەڵکی گوندی دێوەزناو سەربە شاری سەوڵاوا، ڕۆژی یەکشەممە١٨ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، پاش بانگهێشت کردنیان بۆ ناوەندی هەواڵگری(ستاف خبری) ئیدارەی ئیتلاعات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

سەرچاوەکان دەڵێن: کە بنەماڵەی ئەم دوو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەر و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکانیان بەدەستەوە نییە و تا ئێستە هیچ ناوەندێکی فەرمی سەبارەت بە دۆخی ئەوان ڕوونکردنەوەی نەداوە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، لە زمانی سەرچاوە خۆجێیەکانەوە، بانگهێشت و دەسبەسەری ئەم کەسانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی یان حوکمی فەرمی بووە و نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی جەستەیی و یاسایی ئەوان ڕوو لە هەڵکشانە.

دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی هاوڵاتیانی کورد لە چەندد مانگی دوایی هەڵکشاوە و چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بو گوشارە ئەمنییەکان و پێشێلکردنی ئازادییە مەدەنییەکان لەم دەڤەرانە هۆشداریان داوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *