ک.م.م.ک:
کاتژمێر ٥ی سەرلە بەیانی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردە سەرماڵی ڕامین محەممەدی، هاوڵاتی دانیشتووی گوندی ئەلەک سەربە کامێران، پاش پشکنینی ماڵەکەی و هەڵسووکەوتی تونداژۆیانە، ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
بەپێی کوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتایە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و پاش پشکنینی تەواو، ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی ڕامین محەممەدی بەردەست نییە و بنەماڵەکەی بەپەرپشی چارەنووسی کوڕەکەیانن.
دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی هاوڵاتیان بەبێ ڕاگەیاندن کردنی فەرمی یان دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر، لەم ساڵانەی دوایی بووە بە بووە بە تابۆیەی تۆقێنەر لە کوردستان. دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ پێشووتریش دەیان جار داوایان لە بەرپرسانئی کۆماری ئیسلامی کردووە کۆتایی بە دەسبەسەر نایاساییەکان بێنن و مافی لێکۆڵینەوەی دادوەرانە و پێدانی زانیاری بە بنەماڵەکان لە چارەنووسی دەسبەسەرکراوان بپارێزن.
ق.ش


