ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتت زیندانی لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم سێ هاوڵاتییە بریتین لە ڕەزا مەولایی ٤٨ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی قولنجێ، محەممەدڕەزا بەدەوی ٤٧ساڵ و باوکی چوار منداڵ و کەسێک بەناوی مەهدی(ناوی بنەماڵەیی نەزانراو)ن. دوو کەس لەوان لە ساڵی ٢٧١٩ی کوردییەوە دەسبەسەرن.
سەرچاوە خۆجێیەکان باسی نەبوونی ڕوونبوون لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە و هەبوونی گومان لە دۆسیەی ئەم هاوڵاتیانە دەکەن.
دۆسیەی ڕەزا مەولایی دوو جار لە دیوانی باڵای وڵات پووچەڵ کرابوویەوە و بنەماڵەکەی کوتوویانە هیچ بەڵگەیەکی بەڵگەنەند سەبارەت بە ڕاگواستنی مادەی هۆشبەر لە دۆسیەکەیدا نەبووە.
ق.ش


