ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە 10ی گەڵاڕێزای ٢٧٢٥، سیداد شێرزاد، یەکێک لە پارێزەرانی بەرگریکار لە ناسر بێکرزادە، هاووڵاتییەکی تەمەن 25 ساڵی خەڵکی ورمێ، لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (پێشتر تویتەر) ڕایگەیاند کە حوکمی لەسێدارەدانی موەکیلەکەی بۆ جاری دووەم لەلایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵا هەڵوەشاوەتەوە و دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای ئینقلابی ورمێ کراوە بۆ دووبارە دادگاییکردنەوە.
ناسر بێکرزادە پێشتر لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی “سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.
E.Sh


