بەردەوامی مانگرتن لە خواردنی فەرشاد دەستمەردی، لەڕێی دوورینی لێو و چاوەکانی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، فەرشاد دەستمەردی، زیندانی سیاسی خەڵکی کوێیەشت و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کە لە ٧ی خەزەڵوەرەوە لە ناڕەزایەتی دژی ڕەوتی نادادوەرانەی دادگاییکرفن و دەرکردنی حوکمی زیندانی کردنی، دەستیداوەتە مانگرتن لە خواردن، هێشتا لەسەر مانگرتنەکەی بەردەامە.

بەکوتەی سەرچاوەی ئاگادار، ئەم زیندانییە سیاسییە لە درێژەی مانگرتنەکەی، دەستیدایە دروونەوە لێو و چاوەکانی.

بەپێی ئەو حوکمەی لەلایەن سیستەمە قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە دەرکراوە، فەرشاد دەستمەردی بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئەمنییەتی وڵات بە ٥ ساڵ زیندان و تۆمەتی سووکایەتی بە ڕێبەری بە ١٥مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *