ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەی متمانەپێکراو، کیانووش چراغی، زیندانی سیاسی خەڵکی دێلوڕان، لەگەڵ سێ زیندانی دیکە لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام، لە سەروبەندی سەردانی شاندێکی بەرپرسانی قەزایی کەلە تارانەوە ڕەوانە کرابوون، بۆ ماوەی ٢٤کاتژمێر بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازران.
بەکوتەی سەرچاوەکە، ئامانج لەم ڕێکارە، ڕێگری کردن بووە لە گەیاندنی دەنگی ناڕەزایی زیندانیان سەبارەت بە کەموکووڕی و بێبەشییەکانی ناو زیندان و ڕێگری لە قسەکردنی ڕاستەوخۆی ئەوان لە گەڵ بەرپرسانی قەزایی بووە.
ق.ش


