ئیلام/بەندکراوێکی کورد لە پێش چاووی خەڵک لە سێدارە درا

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەندکراوێکی کورد خەڵکی شاری ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۲ی بەفرانباری ۱۳۹٥ لە چوارڕێگانی (چهار راە مقاومت) بەرخۆدان لە پێش چاوی خەڵک لە سێدارە درا.

دەگوترێت کە ئەم بەندکراوە بە تۆمەتی دەستدرێژی، مرۆڤ دزین (ادم ربایی) و چەتەگەری بە لە سێدارەدران سزا دەدرێت کە پاش پشت ڕاست کردنەوەی سزایی سەپێندراو لە لایەن دیوانی باڵای ووڵات، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سزاکە جێبەجێ کرا.

ناسنامەی ئەم بەندکراوە لە لایەن ڕاگەیاندنە فەرمیەکانی حکومەتەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە لە سەرتای ئەمساڵەوە بە پێی ڕاپۆرتگەلی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ۱۰٥ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتگەلی جۆراووجۆر و بێ بنەما لە سێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان