مەریوان؛ محەمەد هووشمەند لە دانیشتنی دادگای هاکەزایی ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپا

ک.م.م.ک:

بە پێی گوتەی، سەرچاوە ناوخۆییەکانی KMMK، محەمەد هووشمەند خەڵکی ئاوایی دەرەتفێ ـی سەر بەشاری مەریوان بەو ڕاگەیەندراوەیلە لقی ۴ی دادگاەی ئینقلاب کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ۴ـی ڕەزبەری ۲۷۲۵ بەدەستی گەیشتووە، بە تۆمەتی ئەندامەتی حزبێکی کوردی دژبەری ئێران، ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ئاماژەی سەرچاوەکە: دانیشتنی دادگای ناوبرا هاکەزایی بەڕێوە چووەو لەحاڵێک دا دەرفەتی بەرگری کردن بە ئەم هاوڵاتییە نەدراوە، لەماوەی یەک خولەک دا حوکمەکە بەسەریدا سەپێندراوە.

محەمەد هووشمەند پێشر لە مانگی گوڵانیشدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ۳۴ ڕۆژ بەند بوون بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *