کوژرانی دوو کچی گەنج لە۲۴کاتژمێردا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە۲٤کاتژمێری ڕابردوو دوو کچی گەنج لە دەورووبەری کامێران وپاوە کوژراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە کچێکی ۲۲ساڵ تەمەن لەگوندی میرعەبدولی سەربە باینگانی شاری پاوە لەسەرەتای ڕۆژی ۲۹ی سەرماوەز کوژراوە ،وهۆکاری کوژرانەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی بنەماڵەیی ووەک دەڵێن یەکێک لە کەسانی نێزیک بەم کچە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەسبەسەر کراوە وەکوو بکوژی ناوبراو.

هەرلەم پێوەندییەدا هاتووە کەسەرەتای ئەمشەویش تەرمی کچێکی گەنج لەتەنیشت ڕێگەی گوندی تەرویزی سەربە کامێران دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە کەئەگەری ئەوە هەیە کەلەدوای کوژرانی بەهۆی تاریک بوونی  شوێنەکە،ماشێن بەسەری دا چووبێت،چونکوو تەرمی ئەم کچە بەشێوازێکی سەرسوڕهێنەر خەساری پێ گەییوە وشپرز بووە.بەڵام تاهەنووکە لەچۆنییەتی وهۆکاری کوژرانەکە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

سیاسەت هەموولایەنە هەڵاواردنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پانتایەکی بەرینی لەنایەکسانی وئاڵۆزییە کۆمەڵەیەتییەکان پێک هێناوە کە گرنگترین یان هەژارییە کە هۆکار وبەستێنی زۆرینەی بەلاڕێداچوونە کۆمەڵایەتییەکانە.لەداوێنی هەژاریدا ،دۆخ وهەلی سەرهەڵدانی بەلاڕێداچوونی کۆمەڵایەتی پێک دێت.دۆخی نالەباری ئابووری ونەتوانینی دابین کردنی پێویستییەکانی ژیان،دۆخی پێویستی کەوتنە نێو خەرەند ونشێوی کۆمەڵایەتییە.هەروەها سیستەمی داسەپای پیاوسالاری کەپیاوی کردووە هێزی باڵادەست وژنی پێ ڕام وملکەچ کردووە وهەروەها ئەم دۆخە نایەکسانە ویاسای مافی ناهاوسان لەنێوان ژن وپاو،هۆکاری زۆربوونی توندوتیژی جەستەیی وڕۆحی دژبەژنانی دایساندووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: