KMMK:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، پیاوێکی ٤١ساڵ تەمەن بەناوی عەزیز دانیشتووی گەڕەکی فوارەی مزگەوتی شاری مەراغە، هاوسەر و دوو منداڵی خۆی بە تەرزێکی ترسناک کوشت.
بەگوێرەی هەواڵ و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەم پیاوە سەرەتا هاوسەرەکەی سومەییو کەیوومەرسی ٣٨ ساڵی بە زەبری چەقۆ کوشتووە و دواتر کچە ١٧ساڵەکەی ساناز و منداڵە ٩ ساڵەکەی پڕووکاندووە. پاش ئەم جینایەتە، خۆی بە ئیدارەی ئاگاهی مەراغە ناساندووە.
ڕاگەیاندنەکانی حکوومەت پاڵنەری ئەم کوشتنە بنەماڵەییەی وەکوو گرفتی خاوخێزی ناساندووە، بەڵام کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئە
ڕووداوەی درێژەدەری ڕەوتی ڕوولە هەڵکشانی ژن کوشتن و توندووتیژی خێزانی لە ئێران زانیووە و جەختی کردۆتەوە کە نەبوونی یاسای پشتیوانی کاریگەر و گرنگیپێنەدانی سیستەمی یاسایی لە کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە مافی ژنان و منداڵان ڕێخۆشکەری بەردەوامی کارەساتی لەو شێوەیە.
ئەم کوشتنی بنەماڵەییە جاريکیتر هۆکارەکانی گەڕاندۆتەوە بۆ گرنگی چاکسازی یاساکان و بنیاتنانی پێداویستی پشتیوانی بۆ ڕێگری لە توندووتیژی بنەماڵەیی کردووە، توندووتیژییەکە بەردەوام قوربانیە سەرەکییەکەی ژنان و منداڵانن.
ق.ش


