ک.م.م.ک:
بەپێی حوکمی دەرکراو لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری شنۆ، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی ئومید ئیبراهیمی، یاسر شەریفیان و ڕەشید فەقێزادە سەرجەم بە دە ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
بەپێی حوکمی دادگا، ئومید ئیبراهیمی بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی، پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بە ٥ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
هەروەها یاسر شەریفیان بەبۆنەی تۆمەتگەلی وەکوو پروپاگاندا دژی دەسەڵات، هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، هەڵگرتن و ڕاگواستنی چەک و هاریکاری حیزبێکی کوردی بە ٤ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە و ڕەشید فەقێزادەیش بەتۆمەتی ئاڵۆزکردنی بیتوڕای گشتی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
ئەم سێ هاوڵاتییە لە ١٧ی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و پاش تێپەڕاندنی قۆناغی لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ق.ش


