تاران؛ سزای بەندکردن بۆ مامۆستا لۆقمان ئەمینی

ک.م.م.ک.:

مامۆستا لۆقمان ئەمینی، پیاوی ئایینی سوننە و کەسایەتی ئایینی ناسراوی شاری جوانڕۆ، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تاران، سزای سێ ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها سزای لابردنی هەمیشەیی لە جل و بەرگی ڕۆحانییەکەی بەسەردا سەپێنراوە.

بەگوێرەی ئەو بڕیارە، تۆمەتەکەی “سووکایەتیکردنە بە پیرۆزییەکانی ئیسلام”، ئەم بڕیارەش کۆتاییە و ناتوانرێت تانە بدرێت.

لابردنی هەمیشەیی عەبای پیاوانی ئایینی، لەگەڵ سزای قورسی زیندانیکردن، بەشێکە لە سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ڕەخنەگرانی نێو پیاوانی ئایینی و ڕێبەرانی ئایینی لە کوردستان.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *