جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی ئیلام

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دوو شەممە ٢٠ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، سزای سێدارەی ئەمیر حۆسەین پوور هاوڵاتی تەمەن ٣٤ساڵ و خەڵکی ئیلام، بە تۆمەتی پێوەندی بە مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەی ناوەندی ڕژیمی ئیران لەم شارەدا جێبەجێ کرا.

شایەنی باسە کە ئەم هاوڵاتییە ، چووار ساڵ پێش ئیستا دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئیران بە سێدارە سزا درا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *