هێزە ئەمنییەکان دیسانەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی فەرزاد موعەزەمی گودەرزی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، لە درێژەی گوشاری ئامانجداری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی زیندانیانی سیاسیی، ماڵی باوکی فەرزاد موعەزەمی گودەرزی زیندانی سیاسیی بەندکراو، بۆ جاری دووهەم لە کەمتر لە دە ڕۆژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کرایە ئامانج.

بەگوێرەئ هەواڵەکە، ئەم هێرشە کاتژمێر ٥ی سەرلە بەیانی لە شاری بروجێرد و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و ڕایەدارانی ئەمنیی جلی مەدەنی لەبەرەوە هاتە ئاراوە بە ئامانجی دەسبەسەری ڕۆزیتا موعەزەمی خوشکی فەرزاد موعەزەمی گودەرزی. بەم حاڵەوە ڕۆزیتا موعەزەمی لە کاتی هێرشەکە لە ماڵەوە نەبوو.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە لە ئەگەری سەردان نەکردنی خۆویستانەی ڕۆزیتا بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، دایکی بنەماڵە، لەیلا سارمی کە هەنووکە دەسبەسەرە، وەکوو بارمتە لە دەسبەسەری دەمێنێتەوە.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵ و لە وڵامدانەوەی هۆکاری هەوڵی دەسبەسەری کچی ئەو بنەماڵە خۆیان بواردووە.

چاودێرانی مافی مرۆڤ ئەم هەوڵانە وەکوو بەشێک لە پرۆژەی گوشاری بەڕێخراوکراو بۆ فەرزاد موعەزەمی گودەرزی، چالاکی سیاسیی و زیندانی ناڕەزایی دەربێنی خەڵک لەم ساڵانەی دوایی نرخاندووە، کەسێکە تا ئێستە دەیان جار ڕووبەڕووی حوکمی نادادپەروانە، دوورخستنەوە و بێبەر لە مافی سەرەتایی لە زیندان بووەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *