ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، کرێکارێکی لوڕ بەناونیشانی سەجاد عەبدوڵڵاهی لە پڕۆژەی پیترۆکیمیایی گەچساران( کۆهکیلوویە و بۆیەرئەحمەد لەکاتی کارکردن لە یەکەی ئەسکەلەبەندی لە خولەکەکانی کۆتایی شۆفتی کارکردن کەوتە خوارەوە و گیانی بەخت کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، گرانی خەسارەکە ئەوەندە قورس بوو کە هەوڵی زیندووهێشتنەوە دەستەوەستان مانەوە و هەموو ئەرکەکانی تیمی پزیشکی بێ ئەنجام مایەوە.
جێی سەرنجە ئەمە دوویەمین حاڵەتی مردنی کرێکارانە لە شاری گەچساران لە ماوەی دوو حەوتووی کۆتایی و دڵەڕاوکێ سەبارەت بە دۆخی پاراستن و صاودێری لە پرۆژە پیشەییەکان هەڵکشاوە و بەرپرسانی پیترۆکیمیایی گەچساران هێشتا بەشێوەی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە و دۆخی کەرەستەی پاراستنی و ئەنجامی لێکۆڵینەوە سرەتاییەکان ڕایەکیان دەرنەبڕیوە.
ق.ش


