وەمێ؛ ڕاگواستنی مەنسوور ڕەحیمی بۆ قاوشی گشتی

ک.م.م.ک:

مەنسوور ڕەحیمی وێنەگر و چالاکی کرێکاری خەڵکی مەهاباد کە پاش چەندد حەوتوو دەسبەسەری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ قاوشی گشتی زیندانی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوازرا.

مەنسوور ڕەحیمی پێشووتر بەبۆنەی پشتیوانی لە وەرزێرانی مەهاباد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرابوو کە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ بۆ سەر ماڵی بابی ڕفێنرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بەم بابەتە کوتی: هێشتا لەو تۆمەتەکانەی خراونەتە ئەستۆی مەنسووت ڕەحیمی زانیارییەک بەردەست نییە و کەسێک وڵامدەری هۆکاری دەسبەسەری ناوبراوی ڕوون نەکردۆتەوە و هەروەها جەختی کردەوە کە مەنسوور ڕەحیمی لێدان و ئەشکەنجە کراوە و ئاسەواری لێدانەکە بەڕوخسارییەوە دیارە.

ق.ش
8

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *