سینما وانانی(سینما کاران) فەرانسی داخوازی ئازاد کردنی دەرهێنەری کورد بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان  سینما وانانی فەرانسی بە بڵاوو کردنەوەی لێدوانێک داخوازی ئازاد کردنی دەرهێنەری کورد ، کەیوان کەریمی بوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە بەندکراو کەیوان کەریمی و هەر وەها سزا دانی بە لێدانی ۲۲۳ قامچی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ، یەک لە سزا چەپەڵ و قیزەونەکانە بۆ سەرکوت کردنی ئازادی و جێگای ئاماژەیە کە تەنیا تاوانی کەیوان کەریمی فلیم درووست کردن.

کەیوان کەریمی دەرهێنەری کورد لە دایک بووی ۳۰ی خەرمانانی ۱۳٦٤هەتاوی خەڵکی بانە ، کەیوان کەریمی خویندنی زانستی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی لە کۆلجی زانستە کۆمەڵایەتیەکانی زانکۆ تاران تەواو کردوە. کەیوان بە ساز کردنی فلیمی کورت دەستیدایە کار و ئئێشی سینما .ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی کەریمی شێوەازی ڕخنەگرانەی لە مرۆڤی ئەم سەردەمەیە.

کەیوان کەریمی لە ۲۳سەرماوەز ساڵی ۱۳۹۲ بە هۆی ساز کردنی فلیمی مۆستەنەدەوە(ڕیال) بە ناوی(( نوشتن بر شهر)) لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرا و ڕەوانە ژوورە تاکە کەسیەکانی بەندیخانەی ئەوین کرا.

ناوبراو لە ٥ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی ۱۰۰ملوین تمەنی لە زیندان ئازاد کرا؛ و لە ڕەزبەری ۱۳۹٤ پاش ۸ جار لێپرسینەوە لە لقی ۲۸ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە بەرپرسایەتی، دادوەر مقیسەای کەیوان کەریمی بە تۆمەتی((پەڕوپا گەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و بێڕێزی بە بەها پیرۆزەکان[مقدسات])) بە ٦ ساڵ زیندان و  لێدانی ۲۲۳ قامچی سزا درا. دادگای پێداچوونەوە لقی ٥٤ لە ڕەشەمەی ۱۳۹٤، سزای کەیوانی گوڕا بۆ ۱ساڵ زیندان و ٥ساڵ زیندانی هەڵواسراو، و لێدانی۲۲۳ قامچی و ۲۰ ملوین ڕیاڵ پارە .

پاش بە دەست گەیشتی سزای کۆتای ، کەیوان کەرمی لە ووتووێژێکدا لە گەڵ ئاسۆشتیدپرس ڕایگەیاند کە بە هیچ چەشنێک ناخوازێت لە وڵات بێتە دەرەوە و سزای سپێندراو جێبەجێ دەکات. جێگای ئاماژەیە کە سزای سپێندراوو لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سینما و مافە مرۆییەکان دەنگدانەوەیەکی گەورەی بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان