سەرداری بابەکرئاغا بەگرانی برینداربوو

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی چوارشەممۆ ۲٤ی سەرماوەز کۆڵبەرێکی کورد لەناوچەی ئالانی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەگرانی بریندار بوو.بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە سەرداری بابەکرئاغا کۆڵبەری کوردی خەڵکی گوندی تییتی لەئالانی سەردەشت لەدەمدەمانی دوانیوەڕۆ بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماریئیسلامی ئێران لەدەورووبەری شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی بەگرانی بریندار بوو وپاشان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە ،گواسترایەوە بۆنەخۆشحانەی شاری سەردەشت.

جێگەی باسە کەلەسەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستە پترلە ٤کۆڵبەر کوژراوە و٨کۆڵبەریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان