مەریوان؛ کوژرانی هاوڵاتییەک لە سنووی تەتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەوی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی کانی تەمەرخان سەربە شاری مەریوان لە سنووری تەتەی هەورامان لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانج و گیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کراوەتە ئامانج و پاشان بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *