خۆ کوشتنی گەنجێک لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان  

بە پێی هەوڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ گەنجێکی سەقزی بە ناو خەبات قەیسەری ۳۰ ساڵان ،کوڕی یەحیا کە ماوەیەک پێش بە هۆی کێشەی خێزانەوە و جیابوونەوە لە هاووژینەکەی  لە دووکانی هاووژینەکەیدا لە گەڕەکی سەرقەبرانی سەقز ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و پاش چارەسەر نەبوونی  بە هۆی گرانی برینەکانیەوە دووای ماوەیەکی زۆر (نێزیکی دوو مانگ) لە نەخۆشخانەکانی سنە، تەورێز و سەقز دووینێ ۱۰ی سەرماوەز گیانی لە دەستدا.

جێگای ئاماژەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاش شۆرشی گەلانی ئێران و بە دەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران دیاردەگەلی نەشێاووی کۆمەڵگا بۆ نمونە خۆکوژی، تووش بوون بە مادە هۆشبەرەکان، تەڵاق و تێکچوونی بنەمای بنەماڵەکان، لەش فرۆشی ، کوشتنی ژنان و کچان بە بیانووی ناموسەوە، …. ڕوویان لە زیادبوون و بە تایبەت دیاردەی خۆکوژی و خۆسووتاندن لە ناووچە هەژار نشینەکان ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە و بە تایبەت لە چینی گەنج و کچان و ژناندا ئەم دیاردە ماڵوێرانکەرە بەرەو قەیران دەچێت و هێڵی سووری تێپەڕاندوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە هۆکاری زۆربەی ئەم دیاردانە دەگەڕیتەوە بۆ شێوازی دەسەڵاتداری و شێوازی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی کورد دا .و هەروەها کێشەی ئابوری فەکتەرێکی سەرەکیە لە خۆکوژی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان