چوار هاوڵاتی دیکە دەسبەسەر کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی شەممۆ ۲۰ی سەرماوەز هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگوندی کانی گوڵ(چشمە گل)لەدەڤەری شاری شنۆ  چوارهاوڵاتی کوردیان دەسبەسەرکرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەهوندی پیری ۲٥ساڵ تەمەن کوڕی ڕەسووڵ،، شارام تایی ۳۲ساڵ کوڕی ئیسماعیل،محەممەد تایی ٤۰ساڵ کوڕی ڕەحمان و سەلیم تایی ۵۰ساڵ تەمەن کوڕی عەبدووڵا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەگوندی کانی گوڵ بەبێ هەبوونی ئیزنی دادگا لەمەڕ دەستگیرکردنیان،دەسبەسەرکران.

هەروەها هاتووە کەلەکاتی دەسبەسەریدا بەخۆیان وبنەماڵەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێ ڕێزی کرا وماڵەکەیان پشکێنرا وهەندی لەکەلووپەلی تایبەتی ئەوان وەکوو کۆمپیۆتێر و هەندی وکتێبەکانیان دەستی بەسەردا گیردرا.

لەکۆتاییدا هاتووە ئەم کەسانە سەرەڕای ئەوەی بنەماڵەی ئەم کەسانە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لەشنۆ کردووە بەڵام هێزە ئیتلاعاتییەکان لەهۆکاری دەسبەسەری وشوێنی ڕاگرتنیان شتێکیان بەبنەماڵەکانیان نەکوتووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان