ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، مەلەک فەرەجبەیگی چالاکی مەدەنی ٤٣ساڵ تەمەنی خەڵکی بۆکان، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ، دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە بووە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان کاتی دەسبەسەری، وێڕای پشکنینی ماڵ، دەستیان بەسەر هەندێ لەکووپەلی تایبەتی مەلەک فەرەجبەیگی و دیکەی ئەندامانی بنەماڵەکەیدا گرتووە.
شیاوی باسە کە تا ئێستە زانیارییەکی ورد لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆئ ناوبراو بەردەست نییە.
ق.ش


