دەستبەسەر کردنی توندوتیژانەی جەلال خۆدامۆرادی چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سنە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان(KMMK) ڕۆژی هەینی ٦ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، جەلال خۆدامۆرادی چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە هۆی هێرش کردنی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان دەستبەسەر کردنی ئەم چالاکوانە مەدەنییە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی و بە توندوتیژانە ڕووی داوە.

شایەنی باسە هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لە باری جەستەیی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *