فشاره‌کانی سه‌ر مامۆستایانی زانکۆ‌کانی تورکیا و باکوری کوردستان به‌هۆی ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی ئاشتیخوازی، به‌رده‌وامه، ئه‌م مامۆستایانه له‌لایه‌ن دەوڵەتی تورکیا و ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه.
دوێنێ، 3ی شوبات، 121 مامۆستای زانکۆی کۆمه‌ڵناسی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ئاسه‌وارناسی و زمان له‌زانکۆوه‌کانی ئه‌نقه‌ره به‌تاوانی ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی(ئاشتی)، له‌پشتیوانی کورده‌کان، بانگهێشتی دادگا کران.
له‌بانگهێشتنامه‌یه‌ک بۆچوونیان بۆ به‌رده‌م دادگا، هاتووه: مامۆستایانی زانکۆ ده‌بێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی ئاشتی و واژۆکردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه له‌دادگا ئاماده‌بن.