بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ئەمڕۆ ۱۸ی سەرماوەز کۆڵبەرێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکان بوو بە قوربانی و بە گرانی بریندار بوو. ئەیوب سەروەری خەڵکی گوندی “هەرمیان” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە نێزیکی گوندی “ئەزگەلە” سەر بە ئەم شارە بە گرانی بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەی بنەماڵەکەی ئیشی پر له مترسی کۆڵبەری لە ڕووی ناچاریەوە هەڵبژاردبوو . بەڵام لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وە بە بێ هیچ هۆشداریەکی پێشۆتر دەدریەت بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە گرانی بریندار دەبێت.
جێگای وەبیرهێنانەوەیەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانی کەم ۷۸ کۆڵبەر بوون بە قۆربانی تەقەی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان