گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی لەشاری مەریوان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوابەدوای بانگەوازی پێشووتر لەمەڕ پشتیوانی لەکۆڵبەران،شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە میلیتاریزە کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەدوابەدوای بانگەوازی کەمپەینی”نا بۆکوشتنی کۆڵبەران”لەلایەن چالاکانی مەدەنی وهاوڵاتیانی ئەم شارەوە لەسەربنەمای ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە کوشتنی کۆڵبەران لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوا لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیاروابوو گربوونەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕین لەبەردەم قایمقامییەتی مەریوان ئەوڕۆ پێنجشەممۆ۱۸یی سەرماوەز کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی بەڕێوەبچێ.

لەدرێژەدا هاووە کەهێزە ئەمنی ئینتزامی وئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەواوی شارەکەیان وبەتایبەتی دەرووبەری قایمقامییەتی میلیتاریزە کردووه وپێش بە گردبوونەوەی گەنجان وئەو هاوڵاتیانەی کەڕوویان لەم شوێنە کردووە بگرن ،هەروەها هاتووە کەهێڵی ئینتڕنێتی شاریان بڕیوە یان خێراییەکەیان دابەزاندووە.هەروەها هێڵی تلەفونەکانیان بڕیوە.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە  ،قایمقامییەتی مەریوان داخرو وتەنیا تاقمێ لەهێزە ئینتزامییەکان لەشوێنی قایمقامییەتی بوونیان هەیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان