بانگهێشتی دووپاتەی ڕەسووڵ گڵەبان، ڕۆژنامەوانی خەڵکی ورمێ لە دادسەرا

ک.م.م.ک:

بەپێی ئاگادارنامەیەک کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی لەلایەن لقی ٦ی سەرلەنوێ لێپرسینەوەی گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ دەرکراوە، ڕەسووڵ گڵەبان ڕۆژنامەوان و ڕێوەبەری هەواڵی ئورمیە ٢٤ بۆ نواندنی بەرگری لە خۆی لە بەرانبەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی بانگهێشتی ئەو لقی کراوە.

ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، بێ ڕێزی بە ئیتنیکە ئێرانییەکان، پڕوپاگاندا و پەرەپێدانی لەشفرۆشی و نەبوونی سەرپۆش و هاریکاری لەگەڵ ڕاگەیاندنی نەیارانە.

ئەم ڕۆژنامەوانە پێشتر لە خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ پۆلیسی فەتا دەسبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ بەتۆمەتگەلی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و سووکایەتی بە ئیتنیکە ئێرانییەکان سەرجەم بە دوو ساڵ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *