فەڕەنسا: ساکنە جانسژ، فیدان دۆغان، لەیلا سویلەمەز لە لایەن ئەردوغان و حکومەتی تورکیاوە تیرۆر کراون

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەستەی دادی پاریس پایتەختی فەڕەنسا، بەفەرمی ئەردۆگان و دەزگا هەواگریەکەی “میت”،تاوانبار دەکات بەتیرۆرکردنی ساکنە جانسز و هەڤاڵانی.

پاش زیاتر لە دوو ساڵ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ کەیسی سێ ژنە سیاسەتمەداری کورد ” ساکنە جانسژ، فیدان دۆغان، لەیلا سویلەمەز “، کە لە 9ی کانونی دووەمی ساڵی 2013 لە پاریس تەرۆرکران، دەرەنجام دەستەی دادی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە دۆسیەیەکی 70 لاپەڕەییدا، هەواڵگری تورکیا بەکوشتنیان تاوانبار دەکات.

دەستەی دادی پاریس ڕایگەیاندوە: تۆمەتبار ” عومەر گونەی ” کە کوشتنەکانی ئەنجام داوە، پەیوەندی هەبووە بەگەورە بەرپرسی هەواڵگری تورک ” ک،ت ” و وێڕای داخوازی دەزگای دادی فەڕەنسی، دەوڵەت و حکومەتی تورک ئامادە نەبوون لە بارەی ئەو بەرپرسەوە هیچ زانیاریەک بدەن و ڕایدەگەیەنێت: وێڕایی ئەمەش بەڵگەگەلێکی زۆری دیکە هەن کە تێوەگلانی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە تیرۆرکردنی ساکنە و هەڤاڵانی و تەرۆرکردنی دیکە و پەیوەندی جاسوسی عومەر گونەی لەگەڵیاندا، پشتڕاست دەکاتەوە.

بەم بڕیارەش، ئەردۆغان و حکومەتی تورکیا  بەفەرمی لە تیرۆرەکەی پاریس تاوانبار دەبن و دەبێت بدرێنە دادگا و سزای خۆیان وەرگرن، ئەگەر ئامادەش نەبن بچنە بەردەم دادگا ئەوا لە پۆلیسی یۆروپول و ئەنتەرپولەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان دەردەچێت.

لە 14 مارسی ساڵی 2014 دا، پاش ئەوەی لێکۆڵینەوەکان لە ئەنجام نزیک ببوونەوە، ئەردۆگان بۆ لابردنی تۆمەتەکان لەسەر خۆیی  دانی بەوە پێدانابوو، کە دەوڵەتی شاراوەی تورک تیرۆرەکەی پاریسی ئەنجام داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان