سەردەشت؛ چارەنووسی نادیاری مامۆستایەکی دەسبەسەر کراو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٣ ڕەشممە ٢٧٢٤ی کوردی ئارەزو جەلیل زادە مامۆستای بەشی سەرەتایی شاری سەردەشت بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری ورمی ڕاگوێزرا.

شیاوی باسە کە هەتا نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆی دەسبەسەری و تۆمەتەکانی ئەم شارومەندە لە بەردەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *