بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی یەکشەمە ۱٤ی سەرماوەز نزیک بە کاتژمێر ۹ۍ سەرلەبەیانی تەها حەمزەیی ۱۷ ساڵ تەمەن لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوە .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە تەها لە دوکانێکدا بە شاگردی تەنەکەچی (سافکاری ماشێن) سەرقاڵ بوە کە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری سەقزدا دەستبەسەر و هەناردەی شوێنێکی نادیار دەکرێت .
هەروەها هاتوە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران نامە و ئیزنی دادگایان بە ناوبراو نیشان نەداوە و بێ ئەوەی هیچ زانیاریک بەو کەسانەی بەدەورو بری تەهاوە بوون بدەن ناوبراو لە گەڵ خۆیان دەبەن.
ناسراوێکی ماڵی تەها گوتویەتی هەر زۆر بە زوویی بنەماڵەی تەها دەڕۆن بۆ ئیتلاعات و لە کوڕەکەیان دەپرسنەوە کە تاکو ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنەکەی تەها یان ڕوون نەکردۆتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان