تەقینەوەی مین لە قەسر شیرین بوە هۆی بریندار بونی هاووڵاتییک

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان نیوەڕۆی ڕۆژی ۱٤ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی تەقینەوەی مینێکی چێنراو لە شارستانی قەسر شیرین بوە هۆی بریندار بونی  هاووڵاتییک .

لەو ڕووداوەدا تراکتۆرێکی کشت و کاڵی کە یەکێک لە وەرزێرەکانی ئەو دەڤەرە خاوەنی بوە لە کاتی جوت دا “مین “ێکی  کۆن کار نەکردوو دەتەقێنێتەوە و ئاژۆی ( شوفێر)تراکتۆرەکە بریندار دەبێت .

لە هەواڵەکەدا هاتوە بە هۆی قوڵی برینەکەوە ئاژۆی تراکتۆرەکە هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت و تراکتۆرەکەش زیانی ماڵی زۆری پێگەیشتوە .

بەپێی داتاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە ناو خۆی ئێراندا لە  سەرەتای ئەمساڵەوە تا کو ئێستا ۱۲ کەڕەت تەقینەوەی مین لە شارستانی قەسرشیریندا ڕووی داوە کە لەم کارەساتانەدا ۹کەس بریندار بوە یان شەپۆل گرتونی و لە ساڵی ڕابردودا۳٥ کەڕەت تەقینەوەی مین لە تەقەمەنییە بەجێماوەکانی کاتی شەڕ لە قەسرشیریندا ٦ کەسی کوشتوە و ۳۱ کەسی تری بریندار کردوە و بە تێپەڕبوونی ۲٨ ساڵ لە دوای هاتنی شەڕی ئێران و عێراق هێشتا هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبنە قوربانی مینە شاراوەکان و تەقەمەنییە کارنەکردوەکان .

بە پێی وتەی بەر پرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا مەترسی تەقینەوەی مین لە حەوسەدو شەش هەزارو دوسەدو پەنجا هێکتار لە زەوییە کشت و کاڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  بوونی هەیە.

کومەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان