کۆشتنی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان(KMMK) ڕۆژی چووارشەممە ١٧ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی کاسبکارێک(شوتی) بە ناوی عەلی پور مۆریدی ،٣٠ ساڵە و خەڵکی شاری خۆڕەم ئاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیران کۆژراوە.

بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان هێزەکانی حکومەتی ئیران ماشینی سەمەند سۆرنی ئەم کاسبکارەیان لە نزیکی (ئیمامزادە راهجرد) سەر بە شاری هەمەدان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا شۆفێری ماشینەکە گیانی لە دەستدا.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *