دادگایی تورکیا داویی زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئیدریس باڵۆکان دەکات

دادگایی تورکیا داویی زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئیدریس باڵۆکان دەکات
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داواکاری گشتی تورکیا داوای زیندانیکردنی هەتاهەتایی کردووە بۆ ئیدریس بالوکەن بەتۆمەتی “بانگەشە بۆ پارچەکردنی وڵات”، هەروەها لە سکاڵانامەی داواکاری گشتی لە دژی ئیدریس بالوکەن، ئاشکرابووە کە سەردانەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە وەکو شاندی ئیمرالی بۆ جێبەکردنی مەرجەکانی قۆناغی چارەسەری سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکەی کردبوو، ئەویش بۆ خراوەتە لیستی تاوانەکان.

ناوەندی هەڤاڵی رۆژنیوز لە هەواڵێک لەمبارەوە دەبێژێ: ئەو سکاڵانامەیە لەلایەن ئەحمەد بەکتاش، سەرۆکی داواکاری گشتی تورکیا لە چەولیک باکوری کوردستان ئامادەکراوە و لە دادگای سزای قورسی چەولیک قبوڵکراوە، لە سکاڵانامەکەدا کە لە ١٤ لاپەڕەدا ئامادەکراوە، هەموو قسەکان، راگەیەندراوەکان، دانیشتنەکان و تەنانەت پیرۆزباییەکانی نەورۆزیش لە ساڵی ٢٠١١وە بۆ ٢٠١٥ وەکو تاوان بۆ بالوکەن خراوەتە لیستی تاوانەکانی، جێگەی سەرنجە کە سەردانەکانی بالوکەن بۆ ئیمرالی بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی قۆناغی چارەسەری بووە، کەچی وەکو تاوان لەبەرچاو گیراوە.

لەکۆتایی سکاڵانامەکەدا هاتووە، کە بالوکەن “ئەندامی رێکخستنی قەدەغە”یە و “پروپاگەندە بۆ رێکخستنی قەدەغە” کردووە و بە ئەندامبوون لە کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی بەنیازی پارچەکردنی وڵاتی تورکیا بووە.

بۆ ئیدریس بالوکەن، سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، لەسەر تۆمەتی “بانگەشە بۆ پارچەکردنی وڵات” داوای زیندانی هەتاهەتایی کراوە و لەسەر تۆمەتی “بەشداری لە خۆپیشاندانە نایاساییەکان”یشدا داوای سزای ١٨ ساڵ زیندانی بۆ کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان