هاوڵاتییەکی دەسبەسەرکراو بەتەواوی بێسەروشوێن کراوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چارەنووسی هاوڵاتییەکی خەڵکی سەقز بەناونیشانی بێهرووز فەیزی کە پتر لە حەوتوویەک لە دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە تێدەپەڕێت، نادیارە.

شیاوی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دەسڕاگەیشتن بە زانیارییەک لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە، تا ئێستە هیچ چەشنە زانیارییەک بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *