تاران؛ دەسبەسەری خوێندکارێکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ١٣ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، سرووش نووربەخش هاوڵاتی ٢٥ساڵ تەمەنی خەڵکە مەهاباد، ژەنیاری مووزیکی جیهانی زانستگەی هونەری تاران، پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە.

بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ناوبراە بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *