ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنە پاش دەسبەسەری نایاسایی مەحیەدین خالدیان لە شوێنی کارەکەی، دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەو دەسبەسەرداگرتنی کۆمەڵێک پەرتووک و وێنەی تاکی ناوبراو.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ناوبراو کراون بەردەست نییە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هاوڵاتییە باوکی نیلووفەڕ خالدیان( بێریتان سنە) لە گیانبەختکردووانی جوڵانەوەی ئازادی کوردستانە.
ق.ش


