بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایی وەرزێڕانی تەماکۆ لە مەریوان

ک.م.م.ک

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ،ڕۆژی شەممە ٦ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ کوردی وەرزێڕانی تەماکۆ ی مەریوان لە بەردەم ئیدارەی تووتنی ئەم شارە گردبوونەوەیکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەم گردبوونەوەیە ناڕەزایی بە هۆی نەدانی پاڕەی وەرزێڕانی تەماکۆ بووە کە سێ مانگ پێش بەرهەمەکانیان فرۆشتوە بە ئیدارەی تووتنی مەریوان بەڕێوەچوو.

شایەنی باسە کە دۆخی مەترسیداری بژێوی خەڵک بووەتە هۆی شەپۆلی نارەزایەتی و مانگرتن لە نێوان ئابووری و کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا و لە هەوڵی بەدەستهێنانی ماڤە یاساییە پێشێلکراوەکانی خۆیاندان.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *