بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە کەمتر لە ۲٤کاتژمێردا لانیکەم چوار شارۆمەند دەست دەدەنە خۆکوشتن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە دووێنێ ۱۰ی سەرماوەز شارۆمەندێکی خەڵکی ورمێ لە ناووچەی “شێخ تەپە” لە ئاپاتمانێکی دە قات(تەبەقە) خۆی دەخاتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت . و هەر وەها پیاوێکی ۲٥ساڵان لە گەڕەکی ناسراو بە خانوەکانی مێهر بە پەتی سێدارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا . ئەمڕۆە پێنج شەممە ۱۱سەرماوەز ژنێک بۆ چەندەمین جار ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا .بە داخەوە ۸۰٪جەستەی ئەم ژنە سووتاوە و لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و ئەگەری گیان لە دەستدانی زۆرە.
لە هەمان کاتدا بە پێی هەندێک لە ماڵپەڕە هەواڵنێریەکان کە بکوژی کۆڵبەران “دەرەواران و مێرگەدرێژ”کە سەربازێکی ئاسایی بووە ،لە ڕۆژی ۹سەرماوەز بە چەکی نیزامی دەست دەداتە خۆکوشتن، ئەم سەربازە لە ژێر زەخت و گوشاری بەرپرسانی باڵای پایگای نیزامیدا ناچار دەکرێت تەقە بکات لە کۆڵبەران و بە هۆی تێکچوونی باری دەروونی کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناچراکردنی بە تەقە دژ بە کۆڵبەران، دەستدەداتە خۆکوشتن.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە ڕۆژی ۹سەرماوەز ، هێزەکانی سنوری(هنگ مرزی)کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان لە نێزیکی گوندی “دەرەواران و مێرگەدرێژ” سەر بە بەشی”خاوو و میرئاوای” شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کۆڵبەرێکی کوڕد بە ناووی “کەماڵ بامەزر”خەڵکی گوندی “قەتوەند”دەدرێت بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا ناووبراوو گیانی لە دەست دەدات.هەروەها لانی کەم شەش کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی تۆفیق و جەمیل نەقاش ٤۰ساڵان خەڵکی مەریوان خێزاندار و محەممەد نادری ۳۸ساڵان و سێ کەسی دیکە کە ناسنامەیان دەر نەکەوتوە ، بە هۆی هێرش و دەستڕێژی هێزە نیزامیەکانی ئێرانەوە بریندار بوون کە برینی دوو کەسیان گران و لە دۆخێکی نالەباردان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان