بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ناڕازین لە بارو دۆخەکە

سەید ئەحسن عەلەوی نوێنەری مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ شارەکانی سنە و دیواندەرە و کامێران لە “کارگروە ئشتغال”پارێزگای کوردستاندا بە بەشداری جێگری یاسایی کاروباری حکومەت و پەرلەمان و وزارەتی پەیوەندیەکان و وەبەدەست هێنانی زانیاری  و پارێزگاری پارێزگای سنە و زۆریەک لە مودیران و بەرپرسانی پارێزگا ، کەلە هۆڵی حکومەتی پارێزگای سنەدا بەڕێوە چوو ، جەختی کردەوە داتاکان کە گوزارش لە دۆخی ئێستا کوردستان دەکەن جێگای نائومێدین و هەندێ جاریش  ئاماری نادروست بڵاو دەکرێتەوە  بەڵام داتاکانی ڕێژەی بێکاری لە کوردستاندا لە سەروی لەسەدا چلدان .

سەید حەسەن عەلەوی هەر لەو بوارەدا گوتی ئێنترنێتی زۆربەی گوندەکان خاوە و ژێر بینای بەشی پەیوەندییەکان لە پلەی بیست و نۆهەمی وڵاتدایە .

ناوبراو گوتی پارکی زانست و داهێنان لە پارێزگای ئیسفەهاندا زیاتر لە دووسەد هێکتار ڕووبەرە بەڵام  زانست و بەدەستهێنان لە زانکۆی کوردستاندا  لەعەرزێکدا بە ڕووبەری دووسەد میتری چوارگۆش دەستی بەچالاکی کردوە کە ئەم بەراوردە ش کارەساتە .

هەروەها لەمەڕ گوشارەکانی حکومەت بۆ سەر خوێندکارانی کورد گوتی ، لە زانکۆی تاران و پارێزگاکانی تردا نرخ و هەلی تایبەت بە خوێندکار دەدرێت بەڵام لە کوردستاندا خوێندکار لە زانکۆ دەردەکرێت.

سەلام ئەمینی بەرپرسی کۆی نوێنەرەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بۆ شارستانەکانی ئیلامیش گوتی کە بێکاری گرینگترین کێشەی پارێزگای ئیلامە و دۆخی پارێزگای ئیلام لە ئاماری بێکاریدا  و ڕێگەو شوێنەکانی بەرفراوانکردنی کار و خەساری کۆمەڵایەتی  شیرازەی لێک ترازاوە .یەک لە کێشە لەبڕان نەهاتوەکانی پارێزگای ئیلام کە سەرچاوەکەی لە بێکارییەوە سەرچاوە دەگرێت ، دیاردەی خۆکوژییە کە بوتە هۆی ئەوەی بەرزترین ئاماری خۆکوژییەکان لە تەواوی وڵات بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

هەر لەو بوارەدا ڕەحیم فەرهمەند سکرتێری گشتی “جبهەی متحد کورد”لە بابەتێکدا نوسیویەتی کە ئیلام بێبەشترین پارێزگای ئێرانە ، ئیلامێک کە هەژاری و بێکاری ناخی چنیوە ، یەک میتر  ڕێگەی دووسایتی لێ نییە ، سینەمای نییە ، یەک هوتێلی ٥ ئەستێرەی لێ نییە ، پایتەختی خۆکوژیەکانی جیهانە ، خەڵکی ئەم پارێزگا بۆ عەمەلیاتێکی زۆر بچوکی پزشکی دەبێت بچنە پارێزگاکانی تر .

لە بەشێکی تری ئەم نوسراوەدا هاتوە ئیلامێک کە داهاتی نەوت و گازەکەی دەکرێتە مەسرەفی جوانکردنی و هەلی کار ڕەخساندنی شارەکانی تاران و ئیسفەهان و شیراز و قوم و …شارگەلێک کە بە پارەی ئیلام ئاوەدان دەکرێنەوە  و ڕۆژلەگەڵ ڕۆژ بیناکانیان بەرزتر دەکرێتەوە وسەر دەدات لە کەشکەڵان . بەڵام بەشی ئیلامییەکان تەنیا هەژاری و هەناسە هەڵکێشانە.

ئەو لە درێژەدا دەڵێت ئاخۆ دەزانن ئەگەر تەنیا دەساڵ داهاتی نەوت و گازی ئیلام بۆ خۆی سەرف بکرێت ، دەوحە و مەنامە وەلا دەنێت و لە گەڵ پێتەختی وڵاتانی ئوروپایش بەرانبەری ناکەن لە گەڵدا.

باهەموان بزانن  شان و شەوکەتی شارە ناوەندییەکانی ئێران تەنیا بە پارەی نەوت و گازی پارێزگاگەلێک وەک ئیلام و خوزستان و بوشەهرە وەیە .

فەرهمەند لە کۆتاییدا دەنوسێت ئاخۆ کەی دەمانەوێت فێر بین کە داوای مافی خۆمان بکەین ؟

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: