دیواندەرە؛ دەسبەسەری و نادیاری چارەنووسی بێهزاد بارا خاسی

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤، بێهزاد براخاسی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵانی خەڵکی دیواندەرە، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووسی و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *