جێبەجێکردنی سزای سەپێندراو به سەر سروە شیری و پەیمان شیری

‏ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤، سروە شیری تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی تەرەغەی بۆکان، لەگەڵ براکەی، پەیمان شیری تەمەن ١٩ ساڵ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانی بە تۆمەتی بانگەواز دژی ڕژێم لە بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن، بۆ زیندانەکەنی رژێم له ورمێ و بۆکان راگوێز کران.

بە پێی حوکمی دەرکراو له لقی ١٠١ی دادگای دووی تاوانەکانی ڕژێم لە بۆکان، سروە به ٨ مانگ و پەیمان بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کران.

پێویستە بگوترێ، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ٤ی رەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *