ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی٢٧٢٤، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەک بە ناسنامەی شیرعەلی تەرکەشبەند خەڵکی گوندی سیاچەقا سەر بە شاری سەحنە له کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی شاری ڕەشت لە سێدارە دراوە.
به پێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو پێشتر به تۆمەتی پێوەندیدار به ماده هۆشبەرەکان دەسبەسەر کرابوو و پاشان له لایەن سیستەمی دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێندرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوەتی میدیا ناوخۆیی و حکومییەکانی ئێراندا ڕوویدا.
خ.ع