سروە پورمحەممەدی بە پێنج ساڵ زیندانی سزا درا

‏ک.م.م.ک:

بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە، حوکمی زیندانی سروە پوورمحەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی رێکخراوی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نۆژین، بۆ پێنج ساڵ گۆڕدرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سنە بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

جێی ئاماژەیه، سروە پوورمحەممەدی له کاتی بەدواداچوونی باروودۆخی ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ڕێکخراوی نۆژین لە ڕێبەندانی٢٧٢٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *